لیژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود
بارزانی پێکهێنراوەو ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە: هۆشیار
زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پشتیوان
سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر، مەحمود
محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکارییەکانی تەواو
کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی
کوردستاندا دەستپێبکات.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی
گەڕی گفتوگۆکان، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای پارتی راگەیاندوە کە زۆرینەی لایەنە
سیاسییەکان و پێکهاتەکان پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەکە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ
کۆبوونەوە دەربڕیوە. لە ئێستا تەنیا چەند لایەنێکی کەم ماون کە وەڵامی کۆتاییان نەداوەتەوە؛
پارتیش چاوەڕێی وەڵامی ئەوانیش دەکات، چونکە دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان لەم پرۆسەیەدا
بەشدار بن.