پارتی‌و په‌كه‌كه لەسەر كێشەی مەخمور‌و گوێر ڕێكه‌وتن
پاش چەندین دانیشتن، پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پارتی كرێكارانی كوردستان سەبارەت بە رۆڵی گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی مەخمور‌و گوێر رێكەوتن.
لەمبارەیەوە رەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، له‌دواین دانیشتنی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای قه‌ندیل‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ڕێكه‌وتن كرا بۆ مانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌سنوره‌كه، هه‌رچه‌ند تا ئێستا ڕێگربون له‌به‌شداریكردنی گه‌ریلا له‌شه‌ڕه‌كاندا.
وتیشی:"گه‌ریلاكانی پارتی كرێكاران جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیانی مه‌خمورو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رین، بۆیه هاوڵاتیان پێداگریان له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كرد، جگه له‌وه‌ش له‌قه‌ندیله‌وه فشار هه‌بوو بۆ ئاماده‌بونی گه‌ریلا له‌و ناوچانه".
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن قه‌ندیله‌وه (500) گه‌ریلای تر ڕه‌وانه‌ی مه‌خمور كراون، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هاوشانی گه‌ریلاكانی تری سنوره‌كه به‌شداربن له‌پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان، له‌ئێستاشدا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان.
لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، لیوایه‌كی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم، فه‌وجی یه‌كی سوپای پێنجی سوپای عێراق كه سه‌رجه‌میان كوردن، هێزێكی زۆری گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، چه‌ند هێزێكی تری هۆزه عه‌ره‌به‌كان، له‌گه‌ڵ هێزی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌كانی مه‌خمورو گوێڕن.
PM:02:23:14/01/2015