لە باخێکى هەولێر دەستبەسەر ٣٠ ملیار دینارى عەدنان جومەیلیدا گیرا

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و تۆمەتبار بە گەندەڵی، لە باخێک لە شاری هەولێر دەست بەسەر ٣٠ملیار دیناری دیکەدا گیرا.

لە باخێکى هەولێر، دەستبەسەر ٣٠ ملیار دینارى دیکەى عەدنان جومەیلى بریکارى پێشووى وەزارەتى نەوت و تۆمەتبار بە گەندەڵى گیرا.

لە بەردەوامى لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەکەى عەدنان جومەیلی بریکارى وەزارەتى نەوت کە بە یەکێک لە حوتەکانى گەندەڵى ناودەبرێت، ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراق بڵاویکردەوە، لە هەولێر دەستگیراوە بەسەر ٣٠ ملیار دیناردا کە هى عەدنان جومەیلى بریکارى وەزیرى نەوت و تۆمەتبار بە گەندەڵى بووە.

سەبارەت بە شوێنی حەشاردانی پارەکە میدیاکانى عێراق گرتەى ڤیدیۆیی دەستبەسەراگرتنى پارەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئامادەیان بەوە کردووە، پارەکە لە باخێکى هەولێر کە عەدنان جومەیلى خاوەنى بووە، دەستى بەسەردا گیراوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی خزمەتکار و کەسوکاری بۆ شاردنەوەی بەڵگەکان هەروەها دوێنێ دەزگا ئەمنییەکان خێزانەکەى و براکەی عەدنان جومەیلییان دەستگیرکرد، ئەوەش دواى تۆمەتبارکردنیان بە سووتاندنى ملیارەها دینار و زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار لە تەنوورى کێڵگەکەیان لە پارێزگاى سەڵاحەدین، بەرلەوەى دەزگا ئەمنییەکان بگەنە شوێنەکە بۆ پشکنین.

ڕۆژى ٣٠ی ئایار، عەدنان مەحموود ناسراو بە عەدنان جومەیلى، بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى پاڵاوتن و بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى پاڵاوگەکانى باکوور و پاڵاوگەى بێجى بەتۆمەتى تێوەگلانى لە دۆسییەکانى گەندەڵى دارایی و ئیدارى لە پاڵاوگەى بێجى لەلایەن هێزێکى تایبەتی عەلى زەیدی سەرۆکوەزیرانەوە، لە ناوچەى ئیسحاقى پارێزگاى سەڵاحەدین دەستگیرکرا.

سەبارەت بە یەکەمین دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی دادگا دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ٢ی حوزەیران ڕایگەیاند، ١٠ ملیۆن دۆلار، ٣ ملیار دینار، ١ کیلۆگرام و ٥٠٠ گرام زێڕ، ٤٠ موڵک لە بەغدا و هەولێر و سەڵاحەدین دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنیى جۆراوجۆر لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەردا گیرا.




PM:01:06:22/06/2026