ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە'' دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرکردەکانی پنتاگۆن و بەڵێندەرانی باڵای بەرگری کۆدەبێتەوە.''
ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە هاندانی ئەو کۆمپانیایانەیە بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی موشەک و تەقەمەنی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆگاکانی چەکی ئەمریکا بەهۆی ململانێکانەوە لەگەڵ ئێراندا دووچاری فشارێکی زۆر بوونەتەوە.
لە تهوەرێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی وەک لۆکهید مارتن، ئاڕ تی ئێکس، بۆینگ، ئێڵ ٣ هاریس، نۆرسرۆپ گرومان و هانیوێڵ گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.
ئەم ڕێککەوتنە بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەکی سەرەکییە، بەتایبەت موشەکی ڕێگریکەری پاتریۆت و موشەکی تۆماهۆک.
سەرڕای ئەم هەوڵانە، وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرێک لەو پلانانە تا ئێستا بەبێ بودجە ماونەتەوە، چونکە هێشتا لە چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمریکادان سەبارەت بە دیاریکردنی بودجەی بەرگریی وڵاتەکە.