بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ناوچەی پیشەسازی کەلار کاسبکارێک بەهۆی کارەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
سێ شەممە، ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦، بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناوچەی پیشەسازای شارۆچکەی کەلار، لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی دوکان، پیشەوەرێکی دانیشتووی شارۆچکەی کەلار، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا".
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان "لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچکەی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".