ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ
رۆژنامەنوسان رایگەیاند" ئەركی لایەنە سیاسییەكانە بۆ ئەوەی ئەو حكومەتی هەرێم پێكبهێنن
و هەر لایەنێك خۆی بدزێتەوە بە پێی ئەوەی خەڵك دەنگ و متمانەی پێداوە دەكەوێتەوە بەر
بەرپرسیارێتی خەڵكی كوردستانەوە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " ئەگەر رێكەوتن نەكرا و حكومەت پێك نەهات رەنگە رێگەی هەڵبژاردنی پێشوەختە
بگیرێتە بەر".
سەبارەت بەوەی بۆچی پارتی مامەڵە لەگەڵ هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ ناکات
وتی " ئێمە دەمانتوانی زووتر لە یەكێتی لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی بكەین، بەڵام نەمانكرد
چونكە ئێمە دوو حیزبی سەرەكین لە كوردستان و بەرپرسیارێتیمان هەیە. هاوپەیمانی یەكێتی
و نەوەی نوێ هاوپەیمانی بەندیخانەیە و هاوپەیمانییەكی زۆرییە و ئیرادەی حیزبی سیاسی
نیە و هیچ داهاتوویەكی نابێت".
سەبارەت بە ئەگەری دوو ئیدارەیی، عەلی حسێن دەڵێت " دەستوری عێراق رێگە نادات
دوو ئیدارەیی دروست ببێت. لە هەر حاڵەتێكدا بە رێكەوتن نەگەین هەڵبژاردن دەكرێت و
دوو ئیدارەیی رێگەپێدراو و دەستوریی نییە".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمیی
وتویەتی باڵی خۆسەپێنی ناو پارتی رێگرە لە پێکهێنانی حکومەت، ئەندامەکەی مەکتەبی
سیاسی پارتی وتی" پارتی حیزبی ٨٠ ساڵەیە و پێگەی جەماوەریی هەیە و حیزبی یەكەمە، بە
تەنها دەنگی پارێزگای دهۆك بە قەدەر دەنگی ئەو حیزبەیە كە باس لەوە دەكات پێكنەهێنانی
حكومەت لە ئەستۆی پارتییە".
دەقی وتەکانی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی: