سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر بازنەی دهۆک، پۆستێکی نوێ لە بەغدا وەردەگرێت و دەبێتە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری عێراق.
لە شوێنی ناوبراو و بەپێی ڕێزبەندی دەنگەکانی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک، فاروق عومەر کە پێشتر ٥ هەزار و ٣٨٧ دەنگی بەدەستهێنابوو، دەبێتە ئەندامی نوێی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی نەوەی نوێ.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا توانی ٢٩٠،٩٩١ دەنگ و ١٥ کورسی بەدەستبهێنێت و وەک سێیەم هێزی سیاسی هەرێم جێگیر ببێت.
دابەشبوونی کورسییەکانیان بەسەر بازنەکاندا پێکهاتبوو لە ٨ کورسی لە سلێمانی، ٥ لە هەولێر، و ٢ کورسی لە دهۆک، لە کاتێکدا لە بازنەی هەڵەبجە چوو هیچ کورسییەکیان مسۆگەر نەکرد.