کارەبای سلێمانی دەکوژێتەوە

‌ئەرشیف، سلێمانی

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، ئەردەڵان محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە ئەم شەو تە سبەینێ کارەبای ناو سلێمانی ودەوروبەری دەکوژێندرێتەوە.

پێنج شەممە، ٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ رایگەیاند "بە مەبەستی بەستنەوەی بۆرییەکی نوێی غاز (کە لەلایەن کۆمپانیای کارەوە جێبەجێ دەکرێت) بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە، بڕی نزیکەی ٥٠٠ مێگاوات لە کارەبای نیشتیمانی دەکوژێندرێتەوە کە زۆرینەی لە سنووری سلێمانی و چواردەوری دەبێت".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە کوژراندنەوەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و دۆخی کارەبا لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ـی کاتی بەیانی سبەینێ ئاسایی دەبێتەوە.

قائیمقامییەتی  چەمچەماڵ سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی ئاگادار کردەوە کە تا هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.




PM:10:26:25/06/2026