هاتووچۆی سلێمانی: سبەینێ بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم شۆفێران دەکات و ڕادەگەیەنێت کە بەهۆی ئەنجامدانی کاری هێڵکارییەوە، سبەینێ بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (شەقامی ٦٠ مەتری) بەربەست دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی سلێمانی، سبەینێ دووشەممە ٢٩-٠٦-٢٠٢٦ کاتژمێر ٠٧:٣٠ی بەیانی، کاری هێڵکاری لە سەر پردی دەباشانەوە بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون دەستپێدەکات.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتی کارکردندا شەقامە سەرەکییەکە بە تەواوی بەربەست دەکرێت، بۆیە شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی (سایدەکەی) تەنیشتی وەک ڕێگەی بەدیل بەکاربهێنن.

هاتوچۆ دڵنیایی دەدات کە بڕیارە کارەکان لە هەمان ڕۆژدا کۆتایییان بێت و دوای تەواوبوونی هێڵکارییەکە، دەستبەجێ شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.



PM:11:43:28/06/2026