لەتیف مستەفا: دامەزراوەی سێیەمیش لە کوردستان پەکی کەوت

‌ئەرشیف، دادگای سلێمانی


پسپۆڕی یاسا و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لەتیف مستەفا لە وتارێکدا زانیاری سەبارەت بە رێکاری یاسایی نێوان دادگای سلێمانی و دادگای تێهەڵچونەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ماوەی مانگێک زیاترە لە دادگاکانی سنوری سلێمانیەوە هیچ دۆسیەیەک نانێردرێ بۆ دادگای تەمیز"، پێستر سپی میدیا لە ١٨ ئەم مانگەدا باسی ئەم رێکارەی دادگای سلێمانی کرد، هەرچەند بەرپرسێکی دادگا لەوکاتدا رەتی کردەوە، بەڵام حاکم لەتیف ئەو زانیاریانەی پشتڕاست کردەوە.

دوو شەممە، ٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦، لەتیف مستەفا نوسیویەتی " پیش ئەوە دادگای تەمیز چەند جارێک داوای دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگیان کرد بەڵام لە سلێمانیەوە نەنێردرا بەڵام لە ئیستادا ئەوە ماوەی مانگێک زیاترە هیچ دۆسێیەک نانێردرێ، هەروەها ئەو دادوەرانەی کە لە دادگای تەمیزن و سەربە دەسەڵاتی زۆنی سەوزن (راستیەکی تاڵە) ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە مانیان گرتوەو هیچ دەعوایەک نابینن، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون چونکە دەستەکانی دادگای تەمیز ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە کۆنابنەوە یان پێک نایەن".

"بە کردەیی هەموو کارەکانی دەسەلاتی دادوەری و دادگاکان لە کوردستان پەکیان کەوتوەو وەستاون بیانوی دادگاکانی سنوری سلیمانی بۆ نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز ئەوەیە کە گوایا پارتی لە هەولیر کۆنترۆڵی دادگای تەمیزو ئەنجومەنی دادوەری کردوەو دەست تێوەردانی تیدا دەکات و ئەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە دادگای تەمیز بۆ بەرژوەندی حیزبی خۆی بە کاری دەهێنێت"، لەتیف مستەفا وا دەڵێت.


هەواڵەکەتی "سپی میدیا" لە ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦:

نزیکەی مانگێکە هیچ دۆسییەکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی (بە هەموو جۆرەکانیەوە) نانێردرێت بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم لە هەولێر، هەر چەندە بەرپرسێکی باڵای دادگای سلێمانی ئەو زانیارییە ڕەت دەکاتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری (سپی)، ماوەی مانگێکە هیچ دۆسییەکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی نانێردرێت بۆ دادگی تێهەڵچوونەوەی هەرێم، ئەمەش بۆتە هۆی پەکخستنی دۆسییەکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم دۆسیەکان دەنێرێتەوە بۆ دادگای سلێمانی ( ئەم هەنگاوەش هەرێم بەرەو دوو ئیدارەی دەبات). 

ماڵپەری (سپی) پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، پەیوەندی کرد بە دادگای سلێمانی، بەرپرسێکی باڵا لە دادگاکە ئەم زانیاریانەی ڕەتکردەوە، بەڵام چەند پارێزەرێک پەیوەندیان بە سپی کردوە جەختیان کردوە کە کارەکانیان بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێت. 

هەندێک زانیاری نافەڕمی ئاماژە بەوەدەکەن کە نەناردنی ئەم دۆسیانە پەیوەندی بە دۆسییەی لاهوری شێخ جەنگی و هاوڕێکانیەوە هەیە. 

لە سەردەمی دوو هاوسەرۆکی لەناو یەکێتیدا کە لاهوری شێخ جەنگی کەسی باڵا دەستی ناو یەکێتی بوو، هەوڵیدا دادگایەکی تەمیز لە سلێمانی و ناوچەکانی دروست بکات سیستەمی یاسای لە سلێمانی پەیوەندی بە هەولێرەوە نەمێنێت، بەڵام ئەو هەنگاوە شکستیهێنا. 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکەی لەتیف مستەفا:
https://www.speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=628&Jmare=13984





PM:06:25:29/06/2026