عەلی فالح زەیدی نەخشەڕێی دژە گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئاشکرا کرد

 سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی  لەگەڵ ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ڕایگەیاند'' ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بڕیارێکی کۆتایییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ کردنەوەی هەژمارێکی تایبەت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سەرجەم پارە دزراوەکان".

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، عەلی فالح زەیدی، هەڵوێستێکی تووندی نیشان دا، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ (کۆنفرانسی سەروەریی نیشتمانی) دەبەستن بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

وتیشی'' مقاوەمە پێویستییەکی کاتی بوو؛ ئێستا کاتی ئەوەیە گرووپەکان چەک دابنێن". و ئاشکرای کرد کە چەکێکی زۆریان لە (سەرایە سەلام، عەسائیب و کەتیبەکانی ئیمام عەلی) وەرگرتووەتەوە.

لەسەر ئاستی ئابووری و دەرەکی، زەیدی دامەزراندنی (سندووقی وزە و گەشەپێدان)ی ڕاگەیاند و دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە مووچەکانیان پارێزراوە، هاوکاریش داوای لە ئۆپێک کرد پشکی نەوتی عێراق زیاد بکەن. لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد کە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەردانی واشنتن و دواتریش تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات، و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ سووریا بەرەو باشتربوون دەچن.



AM:10:01:30/06/2026