بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بە بەرزی دەمێننەوە.
ئاماژەبەوەکراوە، کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ناوچەکان بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک هەوری دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان (١٠-١٥) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام هەندێک کات بۆ سەرووی ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین لە نێوان (٨ بۆ ٩) کم دەبێت، هاوکا ت پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
هاولات، بۆ سبەی، ئاسمان بە گشتی بە ساماڵی دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. ئاراستەی با باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ (١٠-١٥) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، کە هەندێک کات پچڕپچڕ بۆ سەرووی ٢٠ کم زیاد دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٤ پلەی سیلیزی