ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیران،
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، "موچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکە کێشەیان نییە و هاتنی موچە بەردەوام
دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد،
"بەپێی رێکەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی بێت موچە پەیوەست ناکرێت
بە هیچ کێشەیەکی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و بەغدا".
وتیشی، "تەنها یەک
خاڵ ماوە لەنێوان ئێمە و وەزارەتی دارایی عێراق ئەویش داهاتی ناوخۆی هەرێمە، چونکە
بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی ناوخۆ
کەمیکردووە بۆ نزیکەی ٨٦ ملیار دینار بۆیە هەرێم ناتوانێت ١٢٠ ملیار دینارەکە بۆ بەغدا
بنێرێت".
ئاماژەی بەوەشدا
"وەزیری دارایی عێراق دەڵێت تاوەکو بڕیارێکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت هەرێم
١٢٠ ملیار دینارەکە بنێرێت یان مقاصەی دەکەم، ئەو کێشەیەش لە داهاتوودا لەنێوان هەردوو
سەرۆک وەزیران چارەسەر دەکرێت".