کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە مزگەوتێکدا گیانی لەدەستدا

‌ئەرشیف، سۆران

سەرۆکی لقی سۆرانی سەندیکای کرێکاران، جەلال مەجید لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد کە کرێکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لە کاتی کارکردن لە مزگەوتێکدا گیانی لەدەستدا.

دوو شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦، سەرۆکی لقی سۆرانی سەندیکای کرێکاران رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک بەناوی گۆران ئەنوەر سمکۆ کە تەمەنی ٣٥ ساڵ و دانیشتووی سۆران بوو، لە کاتی کارکردن لە مزگەوتی گوندی مەجیداوە کاشی بەسەردا کەوت".

"ئەو کرێکارە بەهۆی ئەوەی زەبرێکی زۆر بەر سەری کەوت، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا"، جەلال مەجید وا دەڵێت.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکاران تەنها لەمساڵدا لە سنوری سۆران ٥ کرێکار گیانیان لە دەستداوە.




PM:09:09:30/06/2026