قوباد تاڵەبانی: پێکنەهێنانی حکومەت مەترسیە بۆ سەر پێگەی هەرێم

‌وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە

لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆی کردوە و دەڵێت "دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دەزانین".

سێ شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "یەکێتی نەک رێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە و دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دەزانین".

"لە دەستپێکی دانوستانەکانەوە یەکێتی رایگەیاندوە کە بەشداری لە حکومەتێکدا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکهاتبێت و ئەم هەڵوێستەش لە پابەندبونی یەکێتییەوەیە بەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە"، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال وای وتوە.

قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی کە " یەکێتی لەم قۆناغەدا لە بەغداد پێگەیەکی کاریگەر و بەهێزی هەیە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە حیساب بۆ هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی لەسەر پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت".

لە تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ وە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە و لایەنە سیاسیەکان یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە هەنگاو نەنان بۆ پێکنەهێنانی کابینەی نوێ.




PM:10:46:30/06/2026