د. سەردار عەزیز: کەیسی د. عبدولەتیف لە تاوانی قەشە مەسیحیەکان دەچێت


د. سەردار عەزیز لێکۆڵەری دیاری کوردستان لە بارەی کەیسی د. عەبدولەتیف دەڵێت " کەیسی د. عەبدولەتیف کەیسێکی ئاسایی نیە، لە زۆر ڕوەوە لە هەمان تاوانی قەشە مەسیحییەکان دەچێت لە کڵێسەکانی ڕۆژئاوا".

د. سەردار عەزیز دوای دورخستنەوەی د. عەبدولەتیف لە ناوەندی زانکۆ لە وتارێکدا بەناونیشانی" عەبدولەتیف و ئارەزو و دەزگا" دەڵێت " لێرەدا گرنگە ئەم پرسە بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە ببینرێت، نەک بۆ ئەوەی عەبدولەتیف بناسین، بەڵکو بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی کەسێک دەتوانێت لە پێگەیەکی وەهادا بە کاری لەوجۆرە هەستێت؟".

لە درێژەی نووسینەکەدا دەشڵێت "عەبدولەتیف پیرۆزی و پێگە و دەزگای هەبوو لە گەڵ پشتیوانیدا، کە وەهای لێدەکات سنور بۆ ئارەزوەکانی شل کات. لێرەوە ڕۆڵی یاسا و دەزگا و سزاو و لێپیچینەوە دێت. هەر لەم ڕوانگەیەوە سزادانی ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگی هەیە، نەک بەوەی ئەو خۆی سزا دراوە، بەڵکو پەیامی ئەوە بدرێت کە کرداری لەو جۆرە بەبێ سزا تێناپەڕێت."

دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..




PM:08:04:01/07/2026