15 فەوجی تۆپخانەكانی ئێران لەسنورەكانی هەرێم جێگیركران

فەرماندەی گروپی (33)ی تۆپخانەی سوپای ئێران رایگەیاند كە ئەو گروپە بە 15 فەوج هێزی چەكدار لە بۆ "پێشگرتن لە داعش" لەسنورەكانی رۆژهەڵات‌و باشوری كوردستان جێگیركران.

موحسین ئازەر ئەفروز، فەرماندەی گروپی 33ی تۆپخانەی سوپای كۆماری ئیسلامی رایگەیاند: چەكدارانی داعش بە هۆی بوونی ئەو تۆپخانەوە چالاكییەكانی داعش سنورداربووە‌و بۆ رێگەگرتن لە چالاكی زیاتر داعش، گروپی 33ی تۆپخانەی سوپای ئێران لە سنورەكانی رۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵات‌و باشوری كوردستان) جێگیركراون.

بەوتەی ناوبراو ئەو تۆپخانەیە پشتیوانی لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەكات.




PM:03:15:15/01/2015