وێنەی کامپی سورداش کە بۆردومان کراوە.. ئەرشیف
نیوەشەوی ئەمشەو دوای چەند رۆژێک وەستان، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم دەستپێکردەوەو دوو هێرشی بۆ سەر دوو جێگای جیاواز ئەنجام دا.
بەپێی زاینارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە رێگای دوو درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە ناوچەی دێگەڵە.
هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان بە دواوە نەبووە.
هەر ئەمشەو لە ناوچەی باڵەکایەتی درۆنێک کەوتەخوارەوە و ئاگر لە پووشو پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتۆتەوە.
هەرچەندە لەهەموو بەرەکانی شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران شەڕ وەستاوە، بەڵام تا ئێستا هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەبیانووی هێرشکردنە سەر هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکان بەردەوامە هەفتانە چەند جارێک مووشەک و درۆنەکانی هەرێم دەکەنە ئامانج.