هەینی، ٣ تەمووز ٢٠٢٦، بەڕیوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکرای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:
هەینی، ٣-٧-٢٠٢٦
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک زیاتر لەناوچەکانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
خێرای با / مامناوەند (١٥-٢٥ ) کم/لە کاتژمێرێکدا .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-١٠) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٠ پلەی سیلیزی
شەممە، ٤-٧-٢٠٢٦
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم زیاتر لەناوچەکانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانی بەیاتیدا ڕێژەکەی زیاتر دەبێت .
خێرای با / مامناوەند (١٥-٢٥) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە (١-٢) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی