لە هەولێر گەنجێک دایکی خۆی دەکوژێت


رۆژی هەینی ٣ی تەموز گەنجێک لە بنەسڵاوەی هەولێر دایکی خۆی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٣ی تەمموزی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای (بنەسڵاوە).

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەکی ئافرەت بەناوی(ن،ن،ڕ)لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژراوە".

هێزەکانی پۆلیس لە بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە تونیویانە دەستبەجێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.

راگەیاندنەکەی پۆلیس شێوازی کووشتنەکەی رانەگەیاندووە، ئایا لە رێگای چەکەوە بووە، یان بڕەرەر.

پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.




PM:07:51:03/07/2026