که‌رکوک سه‌رباری ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره‌ی ناوچه‌کانی داعش ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی ئه‌و شاره رایگه‌یاند که دوو که‌س به ئه‌فلو‌ه‌نزای به‌راز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سه‌باح داودی رایگه‌یاند " دوو که‌س به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز (H1N1 ( ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه حاڵەتی یەكەم چەند رۆژێك پێش ئێستا بوەو گەنجێكی 29 ساڵ دوچاری ئەنفلەوەنزایەكی بەهێز بوەو دواتر لەنەخۆشخانە لەسەر بەرپرساریەتی خۆی‌و كەسوكارەكەی دەریان كردوەو بردویانە بۆ هەولێر‌و لەوێ گیانی لەدەستداوە.”
له‌سه‌ر حاڵه‌تی دووه‌میش سه‌باح داودی وتی""پێنج رۆژ پێش ئێستا كەسێك تەمەنی زیاتر لە40 ساڵ بوە، توشی هەمان نەخۆشی بوەو گیانی لەدەستداوە، كە كارمەندی وەزارەتی تەندروستی بوە.”
ناوبراو وتیشی " هاوڵاتیەكی تر بەناوی (ف.ش) تەمەنی 44ساڵ، ئەویش دوچاری ئەنفلەوەنزا بوە، بەڵام چارەسەری بۆ كراوەو ئێستا بارودۆخی تەندروستی باشەو لەنەخۆشخانەیە.”
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە لەجیهاندا بەهۆی ئەنفلەوەنزای بەرازەوە 250 بۆ500 هەزار كەس گیان لەدەستدەدەن.