لە نوسراوێکی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە عەمیدی دکتۆر ئارام محەمەد ساڵح خانەنشێن دەبێت و لە جێگای عەمید زوڵفان غەریب دەبێت بە بەڕێوبەری بەڕێوبەری بەڕیوبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی سلێمانی.
یەک شەممە، ٥ تەمووز ٢٠٢٦، لە نوسراوەکەی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ / ژمارە (١٩٢٦٠ / هـ . ک) لە ٥ / ٧ / ٢٠٢٦، وە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی هەیانە وە لەبەر ئەوەی عمیدی دکتۆر ئارام محمد صالح سعید بە هۆی تەواو بوونی تەمەنی یاسایی خانەنشین دەبێت و لە ڕێکەوتی ٢ / ٧ / ٢٠٢٦ دەست لە کار هەڵدەگرێت".
لە بارەی دەست بەکاربوونی بەڕێوبەری نوێوە لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە " دانانی عمید / زولفان غەریب ڕەحیم قادر لە پایەی بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی پارێزگای سلێمانی (بە وەکالەت) بۆ ماوەی ٦ شەش مانگ".
وێنەیەک لە نووسراوەکە: