هۆشدارییەکی بەپەلە لە توندوتیژی دژی ئافرەتانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هۆشدارییەکی توند و گرنگ دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەپڵیکەیشنێکی مەترسیداری هاککردن و سەرانەسەندن.

ئەم ئەپە لە کۆگا فەرمییەکانی وەک(App Store) یان (Google Play) بەردەست نییە و هاککەرەکان لەرێگەی ناردنی بەستەر (لینک) لە ئەپڵیکەیشنەکانی وەک ڤایبەر و واتسئەپەوە بۆ خەڵکی دەنێرن.

کاتێک هاوڵاتییەکە ئەپەکە دادەبەزێنێت، ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگاداری خۆی، دەست دەگیرێت بەسەر سەرجەم وێنە، ڤیدیۆ و داتاکانی ناو مۆبایلەکەیدا و دەچێتە دەستی کەسی بەرامبەر کە دواتر بۆ مه‌به‌ستی هەڕەشەی بڵاوکردنەوە بەکاریدەهێنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنیی لەم شێوەیە، خێرا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (١١٩)ەوە بکەن.




PM:12:28:06/07/2026