بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کراوەتەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
لە بارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشەوە، بافڵ تاڵەبانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە'' داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکانی هەبێت بەبێ جیاوازی."
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لە ستراتیژی حزبەکەی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان دەیانەوێت "هاوبەشیی ڕاستەقینە" بنەمای سەرەکیی کارکردن و ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان بێت بۆ قۆناغی داهاتوو.