کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، کەشی ناوچەکە بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەیشی لەسەرخۆ (٥-١٥ کم/ک) دەبێت، کە هەندێک کات بۆ سەرووی ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، هاوژەمەن مەودای بینین لە نێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.

 سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی بە ساماڵی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو، ئاراستەی با بە باکووری ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە و خێراییەکەشی لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٧ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی 
ئاکرێ:٣٩ پلەی سیلیزی 
گەرمیان:٤٤ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:٢٧ پلەی سیلیزی





PM:01:08:07/07/2026