ئەمڕۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە ڕێگای فڕۆكەخانەی
نێودەوڵەتی كەركوكەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی گەیشتە توركیا.
تا ئێستا هۆکاری سەفەری لەناکاوی د. عەبدوللەتیف بۆ تورکیا
ئاشکرا نیە، بەڵام لەمبارەوە سەرچاوەیەک بە سپی راگەیاند کە پێدەچێت بەهۆی ئەوەوە
بێت کە رەنگە رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە بۆیە کوردستانی جێهێشتووە.
د. عەبدوللەتیف سەلەفی دوایین پۆستی خۆیدا لە رۆژی ٥ی تەموز
دەڵێت: بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم، ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت إن شاء الله ،
تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی
و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
رۆژی ١ی تەموز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی
كوردستان بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دەركرد.