بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند،
بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق لەمڕۆوە دەست بە تۆمارکردنی کەسانی سەرو ١٢ ساڵ
دەکرێت ئەوانەی ناویان لە پسووڵەی خۆراک تۆمار نەکراوە.
بەپێی ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی هەولێر،
تیایدا هاتووە: بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق لەمڕۆوە زیادکردنی کەسی سەرووی تەمەن
١٢ ساڵ ئەوانەی کە ناویان تۆمار نەکراوە لە پسووڵەی خۆراک دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان
بکەن بۆ تۆمار کردنی ناویان.
باسی لەوەشکردووە: پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی نیە خۆی سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک بکات، ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی بەرێت
١- کارتی نیشتمانی ئەو کەسەی زیاد دەکرێ لەسەر پسولەی خۆراک.
٢- کارتی زانیاری سەرۆک خێزان.
٣- بڕینی پسووڵەیەک بەبڕی (٦٥٠٠)دینار.
٤- پەنجەمۆری
ئەو کەسەی کە ناوی نیە.