شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە


سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی ١٥٠ مەتری بە ئاراستەی چوون بۆ بەحرکە.

سێ شەممە، ٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند "سبەی چوار شەممە، ٨ تەمووز  ٢٠٢٦، رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی ١٥٠ مەتری، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەمەبەستی رێکخستەوە تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ٩ تەمووز ٢٠٢٦ دادەخرێت".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵغی.




PM:09:17:07/07/2026