بەپێی خشتەی پشووی بۆنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مانگە (تەمووز) سێ ڕۆژ پشووی تێدایە.
سێ شەممە، ٧ تەمووز ٢٠٢٦، بەپێی خشتەکە پشووەکان دەکەونە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١٢ـی تەمووز پشووە بۆ ئاشوورییەکان بەهۆی جەژنی نووسەردیل، ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ١٤ـی تەمووز پشووە بۆ سەرجەم فەرمانبەران بەهۆی شۆڕشی ١٤ی تەمووز و ڕۆژی ٣١ـی تەمووزیش پشووی فەرمانبەرە ئێزدییەکانە.
سەرەتای هەموو ساڵێک ڕۆژانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دیاریی دەکرێت، بۆ ئەمساڵ ٣١ ڕۆژ پشوو ڕاگەیێنراوە.