"پێشمەرگەیەکمان بە رووداوی دڵتەزێن شەهید بوو"

‌وێنەی شێرکۆ ئیسماعیل حەسەن

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی راگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە سەبارەب ە "شەهیدبوونی" پێشمەرگەیەک و دەڵێت "لە کاتی مەشقدا رووداوێکی دڵتەزێن" روویداوە.

سێ شەممە، ٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیدا هاتوو "لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێن له کاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، پێشمەرگە، شێرکۆ ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگە لە ڕیزی هێزەکانی سەر بە فەرماندەییمان شەهید بوو".

تا ئێستا فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە بارەی چۆنیەتی رووداوەکەوە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردوەتەوە.




PM:11:11:07/07/2026