تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی کەفالەتی سیاسیی بۆ زیندانییی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن کۆمەڵێک پەرلەمانتاری پارتە جیاواەکانی پەرلەمانی فەرەنسا راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە.
چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە "لە پەرلەمانی نیشتمانیی فەڕەنسا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فەڕەنسی لە حزبە جیاوازەکانەوە، کەفالەتیی سیاسیی زیاتر لە ٨٠ زیندانییانی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدانیان لە ئێراندا گرتە ئەستۆ کە ٦ زیندانییی سیاسیی کوردیشیان تێدایە".
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ ناوی ٦ زیندانیییە سیاسییە کوردەکان بریتین لە (ڕەوف مەعرووفی کەفالەتی سیاسی لە لایەن میکائێل بولوو ئەندامی حزبی سۆسیالیست، محەمەد فەرەجی کەفالەتی سیاسی لەلایەن ساندرین ڕونێل ئەندامی حزبی سۆسیالیست، موحسین ئیسلامخاە کەفالەتی سیاسی لە لایەن ئانا پیک ئەندامی حزبی سۆسیالیست، ئارمان مەعریفەتی کەفالەتی سیاسی لە لایەن فابریس باروس ئەندامی حزبی سۆسیالیست، یووسف ئەحمەدی کەفالەتی سیاسی لە لایەن نادێژ ئابۆمانگۆلی ئەندامی حزبی فەڕەنسای کۆڵنەدەر، حاتەم ئوزدەمیر کەفالەتی سیاسی لە لایەن ماتیاس تاڤێل ئەندامی حزبی فەڕەنسای کۆڵنەدەر".
کەفالەتی سیاسی لە بەیاننامەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤدا دەسپێشخەرییەکی ناسراوە، بەمەبەستی دروستکردنی رایگشتی و و برەودانە بە گوشارە نێودەوڵەتییەکان.