په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان عه‌بدوڵای مه‌لا نوریش داخڵی شه‌ره که بوو، له وتارێکدا پرده له‌سه‌ر چه‌ندین گه‌نده‌ڵی کابینه‌کانی پێشوو هه‌ڵده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" هه‌رکه‌س رێگری دروستبکات و پرۆسه‌ی چاکسازی دوابخات نامه‌ردی سیاسیه".
له وتارێکدا به‌ناوی (نامه‌ردی سیاسیه‌وه) که په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان عه‌بدوڵای مه‌لا نوری بۆ سپی میدیای ناردووه ده‌ڵێت" لەم دۆخە نالەبارەدا لە بری ئەوەی هەمووان پێکەوە شان بدەینە ژێر باری کێشەکان و هەوڵی ئەوە بدەین کەشتیە شەق و شڕکەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان لەو تۆفان و شەپۆلە بە هێزانە رزگار بکەین، کە روی لەم هەرێمە کردووە، لە بری ئەوەی هەوڵی ئەوە بدرێت ئەنجامی ئەو رێکەوتنە نێوەو ناچڵانەی کە لە نێوان لایەنەکاندا کراوە بە قازانجی خەڵک بشکێتەوە، کە چی بە پێچەوانەی ئەمەوە بەشێک لە پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە شێوەیەکی زۆر نا مەنتیقی و، بە ناوی بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتیانەوە خەریکی هێرشکردنە سەر وەزیرو پەرلەمانتارانەکانی گۆڕانن".
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندانی گه‌نده‌ڵی کابینه‌ی پێشووی هه‌ردوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و له بڕگه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێت" ئایا ئێوە دەزانن هەردوو پاڵاوگەی بازیان و خەبات لە ئەسڵدا ماڵی حکومەت بوون و بە رێگای ناشەرعی خرانە سە حسابی کۆمپانیاکانی سەر بە حزبەکانی ئێوە؟ ئایا دەزانن ئەو دوو پاڵاوگەیە ساڵانێکە بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت (17 دۆلار) لە بودجەی گشتیان پێدەدرێت، واتە ئەگەر رۆژانە تەنها سەد هەزار بەرمیل نەوت بۆ حکومەت بپاڵێون دەبێت بۆ هەر رۆژێک (سەد هەزار 17 دۆلار) یان لە بودجەو قوتی خەڵک پێبدرێت، دیارە سەت هەزار زیاتریشە؟ کە ئەمەشە مانگانە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلارە و بۆ کۆمپانیا حزبیەکانی ئێوە دەڕوات! پرسیوتانە ئا ئەمە چۆن معامەلەیەکە بە ماڵ و ژیانی خەڵکەوە لە لایەن حزبەکانی ئێوە کراوەو، ئەم چ ویژدانێکە قبوڵی دەکات؟".