دوزەن تەککاڵ، ژنە رۆژنامەوان و چالاکوان، بە ئامادەبوونی ١٥ هەزار کەس خەڵاتی نێودەوڵەتی "زمانی شین"ی پێبەخشرا، وەک کەسایەتی بوێر و کاریگەر.
دوزەن تەککاڵ، لە ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦ لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا خەڵاتی نێودەولەتی "زمانی شین"ـی پێبەخشرا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا ئەو ژنە کوردە ئێزدیە رایگەیاند "من لێرەم بۆ ئازادی و وەستانەوە دژی دیکتاتۆریەت"، هەروەها دوزەن جەختی لەوە کردەوە کە خاڵاتەکەی وەک نوێنەری "٥٠ ملیۆن کورد و یەک ملیۆن ئێزدی وەرگرتوە".
دوزەن تەککاڵ لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، رۆژنامەنووس و چالاکوان و فیلمسازە، هەمیشە جەخت لە کوردبوون و ئێزدی بوونی خۆی دەکاتەوە، دامەزرێنەری رێکخراوی "هەوار هێڵپە"، لە ساڵی ٢٠١٤ ، کە بە ئامانجی پاڵپشتی قوربانیانی جەنگ و بنیاتنانی قوتابخانە لە کەمپەکان و کارکردن بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان کار دەکات.