بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی
کارەبای دوکان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەک بڵاوکردەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە
سبەینێ یەکشەممە ١٢ی تەموز هەر یەک لە ناوچەکانی قەزای دوکان، ناحیەی خەلەکان و ناحیەی
پیرەمەگرون بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی روناکیی کارەبایان دەبڕدرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە کاتی
بڕانەکە سبەینێ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت.