نرخی بەنزین دادەبەزێت

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشکرایدەکات تا دوو هەفتەی دیکە نرخی بەنزین بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت رایگەیاند، ئاسانكاریی زۆر دەكرێت بۆ هێنانی بەنزین بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پێشبینی دەكەم تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی بازرگانی بگاتە ٩٠٠ دینار.

وتیشی: ئەگەر ئەگەر پرۆسەکەی هەروا بەرەپێشبچێت و هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە، تا دوو هەفتەی تر، نرخی بەنزین بۆ ٨٥٠ دینار داببەزێت.

لە ٦ی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و ١٧٥ دینار بەرزبووەوە. رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و ٥٠ دینار، لە ٦ی تەمموزەوە نرخەکە لە هەولێر بە پلەبەندی رووی لە دابەزین کردووە و لە سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ جێگیرە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ٤ی تەمموزی ٢٠٢٦ دەقی نووسراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش - هەولێر و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بدرێ.

لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوسەنگیی نرخ، حکومەت بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەش دەکات، کە لیترێک نۆرماڵ بە ٧٥٠ دینارە، بەڵام شوفێران دەبێت نۆرەی بۆ بگرن، کە هەندێکجار زیاتر لە سێ کاتژمێر نۆرە دەگرن تاوەکو بەنزینیان بەردەکەوێت.




PM:06:05:11/07/2026