''هەولێر.. ئافرەتێک لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە''

کەمێک پێش ئێستا، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، ئافرەتێک لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ دروستبوونی کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە، کاتێک ئێوارەی ئەمڕۆ دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان ژن و پیاوێکدا دروستبووە و دواتر ئافرەتەکە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکەیانەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، هاوسەری ئافرەتەکە کوردە و ژنەکە خۆی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە. ئافرەتەکە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان و پۆلیسی هەولێر هیچ ڕوونکردنەوە یان لێدوانێکی فەرمییان لەسەر وردەکاریی زیاتری ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.



PM:08:46:11/07/2026