ئەمشەو یەکشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد کۆدەبێتەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی و هاوشانی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی دادوەری و سەرۆک وەزیران) بەشداری تێدا دەکات.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی کارنامە و دۆسیەکانی سەردانی چاوەڕوانکراوی شاندی عێراق دەبێت بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو پرسانە دەکرێت کە شاندەکە لەگەڵ خۆی دەیباتە ئەمریکا، بەتایبەتی لەم بارودۆخە نوێیەی ناوچەکەدا کە تێیدا کۆمەڵێک پرسی هاوبەشی ئەمنی، سیاسی و ئابووری تاوتوێ دەکرێن.
هاوکت لە دیدارەکاندا پرسی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی جیدی لەسەر دەکرێت.