حكومه‌تی هەرێم: دروستكردنی كانتۆنی شه‌نگال كارێكی نائاساییە
حكومەتی هەرێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی نایاسایی له ده‌ڤه‌ری شنگال ره‌تده‌كاته‌وه‌و دەڵێت "نابێت مەینەتییەكانی دەڤەری شەنگال بەشیچوەی سیاسی حیزبی مامەڵەی پێوەبكرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی شێواندنی دۆخی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال:
ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعشه‌وه له 2014/8/3دا، له دۆخێكی زۆر ناخۆشدا ده‌ژیت، كه ئێستاش هه‌موو گه‌لی كوردستان وه‌ك برینێكی نوێ له جه‌سته‌ی كوردستاندا ته‌ماشای كۆمه‌ڵكوژی و ڕفاندنی ئافره‌تانی كوردی ئێزدی ده‌كات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و برینه سه‌خته‌شه، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه، به خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی پلان و هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و ده‌كات دژی چه‌كدارانی داعش له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌رچی له توانایدا بووه له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا كردوویه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كچان و ژنانی كوردی ئێزدی، كه ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆریان له ده‌ست تیرۆریستانی داعشدان. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ، له‌پێناو به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ڕفاندنه به‌كۆمه‌ڵه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كراون، كه ئه‌نفالێكی نوێیه به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدی ئه‌نجام دراوه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوكاریی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌كه‌ین، كه بوونه هاوكاری پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تای هێرشی داعشدا بۆ ڕزگاركردنی كوردانی ئاواره‌بووی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، به‌ڵام ئێمه له ڕوانگه‌ی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌وڵی پارتی كرێكارانی كوردستان له ڕۆژی 14/1/2015دا بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌یه‌ك بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، به كارێكی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌بینین و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عێراقدا قبوڵكراو نین و ده‌بێ پارتی كرێكارانی كوردستان به ته‌واوی له‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عێراقدا دوور بكه‌وێته‌وه. نابێ مامه‌ڵه‌ی سیاسی و حزبی به مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره برینداره‌وه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی نایاساییه و ده‌بێته دروستبوونی ئاڵۆزیی سیاسی و ئیداری.
هه‌رێمی كوردستان و عێراق خاوه‌ن ده‌زگای ده‌ستووری و شه‌رعیی خۆیه‌تی، كوردانی ئێزدی و ده‌ڤه‌ری شه‌نگالیش خاوه‌ن نوێنه‌ری خۆیانن له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا. بۆیه‌ش هه‌موو كارێك كه ئێستا و ئاینده بكرێت له ڕێگه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ئه‌نجام ده‌درێن، نه‌ك له ڕێگه‌ی نایاسایی و ده‌ستوه‌ردانی ناپه‌سه‌ندكراوه‌وه. ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه هاوكاریی خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی عێراق، ببێته هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و تێكه‌ڵاویی باشتر، نه‌ك دروستبوونی دووبه‌ره‌كی و ئاڵۆزی، بۆیه‌ش داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌وڵه نایاساییانه‌ی، له كوردستانی عێراقدا بوه‌ستێنێت.
هه‌ر لێره‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی به‌ڕێزان میری كوردانی ئێزدی و پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی له ده‌ڤه‌ری شه‌نگالدا و له ئه‌نجامدا كوردستانی عێراق و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به‌تایبه‌تی لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ كۆتایی به هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی له‌و جۆره بهێنرێت.
هێزی پێشمه‌رگه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی ده‌ڤه‌ری شه‌نگالدایه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ویسته به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراقیشدا له هه‌وڵداندایه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و پێشنازه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه داوا ده‌كات شه‌نگال بكرێته پارێزگایه‌كی دیكه، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و به‌پێی ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراقدا باس ده‌كات، هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه به ئاگاداری و به‌شداریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/1/17
PM:01:36:17/01/2015