پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت،
ئەو کەسانەی دەیانەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی بکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان،
گرنگە گرێبەستی هاوسەرگیرییان ساڵی ٢٠٢٦ بێت.'
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاندووە،
هاوڵاتیانی سنوورەکە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی ئەنجام دەدەن بۆ ماڵی خەزوریان
بە مەبەستی دروستکردنی کۆبۆنی تایبەت، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیرییان لە ساڵی ٢٠٢٦
بێت.
جەخت کراوەتەوە کە ئەگەر ئەم مەرجە جێبەجێ نەبێت، مامەڵەکانیان
ڕەتدەکرێتەوە.
ئەم مەرجە نوێیە، بارگرانییەکی زۆرتر بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات
و حکومەت لە ئەرکی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ خێزانە هەژارەکان کەمتەرخەمی
دەکات.