سبه‌ینێ موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وا بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2014ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند شوێنێكی تر دابه‌ش بكات.
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڤرۆ نیوز، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2015/1/18 مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2014ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هاوكات هێزی زێره‌ڤانی و پۆلیسی نه‌وت و غاز و لیوای یه‌كی سلێمانی و فه‌رمانده‌یی لیوای یه‌كی سلێمانی و هێزی ئاماده مووچه‌ی مانگی 11ی رابردوو وه‌رده‌گرن.
PM:03:33:17/01/2015