پارێزگای کەرکوک، بەهۆی
بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە، دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و سەرجەم فەرمانگەکان
تاوەکوو کۆتایی مانگی تەموز کەمدەکرێتەوە.
پێنجشەممە ١٦ی تەموز،
پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە بەهۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی
پلەکانی گەرما، محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگای کەرکووک، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی
کاتەکانی دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی
سنووری پارێزگاکە.
بەپێی بڕیارەکە، لەپێناو
پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاوڵاتییان، دەوامی فەرمی لە کاتژمێر٧:٣٠ی بەیانی
دەستپێدەکات و تا کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ
دەبێت.
لە راگەیەنداروەکەی
پارێزگای کەرکوکدا هاتووە، ئەم رێکارە نوێیە لە رۆژی دەرچونییەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
و تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی ٣١ی تەموز بەردەوام دەبێت.