بەهای زێڕ گەورەترین دابەزینی هەفتانەی تۆمارکرد

دوێنێ هەینی لە دوایین ساتی مامەڵەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی ١.١٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٤ هەزار و ١٥ دۆلار. ئەوە لە کاتێکدایە لە کاتی مامەڵەکانی هەمان رۆژدا، نرخەکەی بۆ نزمترین ئاستی ئەم مانگە دابەزیبوو و ٣ هەزار و ٩٥٨ دۆلاریشی بەخۆیەوە بینیبوو.

شەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤ هەزارو ١٥ دۆلارە، یەک ئۆنسە ٣١.٠٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دینار خەمڵێنراوە.

نرخی ئەمڕۆی جۆرەکانی زێڕ بەمشێوەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار ٢٤ بە ٩٩٥ هەزار دینار.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٩١٢ هەزار دینار.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٨٧١ هەزار دینار.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٧٤٦ هەزار دینار.




AM:09:34:18/07/2026