هێرشی موشەکیی بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە لە بەرزاییەکانی جوانڕۆوە ئەنجام دراوە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو موشەکانەی رۆژی هەینی بنکەکانی کۆمەڵەی لە نزیک شاری سلێمانی کردە ئامانج، لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاراستە کرابوون.

بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو موشەکانە لە بەرزاییەکانی گوندی "بێلەیی" سەر بە شاری جوانڕۆ لە رۆهەڵاتی کوردستانەوە ئاراستەی باشوری کوردستان کرابوون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە موشەکییە بۆ سەر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانیان بەختکرد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.




AM:10:49:18/07/2026