بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی
کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان،
شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەموز، ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان
ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ (نێوان
٥ بۆ ١٠ کم/ک) دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە. پلەکانی گەرما
بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:
هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی، دهۆک، ئاکرێ، سۆران: ٤٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٥ پلەی سیلیزی
بۆ سبەی یەکشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با
لە نێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (٥ بۆ ١٥ کم/ک) دەبێت و ئاراستەکەش هەر بە شێوەی
باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین وەک خۆی (٩ بۆ ١٠ کم) دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی
گەرما لە هەندێک ناوچەدا زیاتر هەڵدەکشێن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی:
گەرمیان: ٤٦ پلەی سیلیزی
هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی، دهۆک، ئاکرێ، سۆران: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٦ پلەی سیلیزی