سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی، عومەر عەبدوڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان بە شێوازێکی نوێ راگەیاند و دەڵێت "لە سبەینێوە دابەشکردنی غازی ماڵان لە ناوەندی شاری سلێمانی دەگۆڕدرێت و لە ڕێگای فۆڕمی خۆراکەوە دەبێت".
شەممە، ١٨ تەمووز ٢٠٢٦، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی رایگەیاند "غازی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و هیچ گرفتێکی کەمبوونی غاز بوونی نییە، ڕێگا نادەین قەیرانی غاز لە شارەکەدا دروست ببێت و هەر کەسێک یان لایەنێک بازاڕ قۆرخ بکات، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".
لە ڕۆژی ١٦ی تەمووز ٢٠٢٦ـەوە دوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هۆی مەترسی بۆردومانەکانی ئێرانەوە، بەشێک لە غازفرۆشان نرخەکەیان بەرزکردەوە.