بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای
چەمشاری پارتی ئازادیی کوردستان لە نزیک کەمپی دارەشەکران و بەو هۆیەوە ٨ پێشمەرگە
بریندار بوون.
لەمبارەیەوە ئەدیب خالدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی
ئازادیی کوردستان رایگەیاند، "هێرشەکە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی بووە و بەهۆیەوە ٨ پێشمەرگەمان بریندار بوون."
بە وتەی ناوبراو برینی چوار لە پێشمەرگەکان قورسە.
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە
٢٨ی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ ١٩ی تەموز، هەرێمی کوردستان بە نزیکەی ٩٢٠ درۆن و موشەک
بۆردومان کراوە. بەهۆی ئەم بۆردومانەوە تا ئێستا ٣٠ کەس شەهید بوون و ١٤٨ کەس بریندار
هەن کە ٨٢ برینداریان پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.