یەک شەممە، ١٩ تەمووز ٢٠٢٦، ماوەی سێ رۆژە نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ناویشیدا بەنزین، ئەمڕۆ نرخی هەر لیترێک لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و ٤٠٠ دینارە ، لە سلێمانیش بە هەزار و ١٥٠ دینارە.
نرخی جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
سوپەر: ١٩٥٠
محسن:١٨٠٠
نۆرماڵ: ١٤٠٠
نرخی جۆرەکانی بەنزین لە سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
سوپەر: ١٥٠٠
محسن: ١٣٠٠
نۆرماڵ: ١١٥٠
پێنج شەممە ١٦ تەمووز، کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند "بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی راگرتووە، کە سەرچاوەی سەرەکیی گازی شل و سووتەمنییە بۆ وێستگەکانی کارەبا".