کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تەموز بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەیشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا دەخەمڵێندرێت.

هاوکات مەودای بینین لە نێوان (٨ - ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزیک دەبنەوە
.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤١

هەڵەبجە: ٤٢

چەمچەماڵ: ٤١

زاخۆ: ٤٢

پیرمام: ٣٨

گەرمیان: ٤٦

ئاکرێ: ٤١

حاج ئۆمەران: ٣٠

سۆران: ٣٩

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با وەک خۆی (باکووری خۆرئاوا) دەبێت، بەڵام خێراییەکەی کەمێک کەم دەکاتەوە و دەبێتە (٥ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین وەک خۆی لە نێوان (٨ - ١٠) کم دەمێنێتەوە. سەبارەت بە پلەکانی گەرما، بە گشتی بە (١ - ٢) پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمرۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٤

چەمچەماڵ: ٤٣

زاخۆ: ٤٣

پیرمام: ٤٠

گەرمیان: ٤٧

ئاکرێ: ٤٣

حاج ئۆمەران: ٣٠

سۆران: ٣٨


کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە شەپۆلێکی گەرما لە بەیانی ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەکەدا بەردەوامی دەبێت.




AM:10:14:20/07/2026