دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا
رایدەگەیەنێت کە "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای
دژەتیرۆری عێراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دووچەکداری تیرۆریستی
داعش دەستگیربکەن".
هەروەها هاتووە: "ڕۆژی ٢٠٢٦/٦/١٤ لەدوو چالاکی جیاوازدا، لەدوای بەدواداچوون
و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا هەردوو تیرۆریستی داواکراو لەسنووری سلێمانی
و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربکرێن و لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان ژن و منداڵی یەکێک
لەتیرۆریستەکان ڕزگارکرا کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.
لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی ٢ لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون
و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".