ئەدیب خالیدییان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە هێرشی درۆنی دوێنێ (یەک شەممە، ١٩ تەمووز) بۆ سەر بارەگایەکیان لە سنوری پارێزگای هەولێر و برینداربوونی ٩ پێشمەرگە زانیاری خسەتە روو و دەڵێت "لە مادەی تەقەمەنییەکەدا فۆسفۆری سپی بەکارهێندراوە".
دوو شەممە، ٢٠ تەمووز ٢٠٢٦، ئەدیب خالیدییان، ئەندامی سەرکردایەتیی پاک رایگەیاند "بۆردوومانەکە بە یەک درۆن بوو، بەڵام مادەی تەقەمەنییەکەی جیاوازتر بوو لە هەموو درۆنەکانی پێشوو، ئاگر و کاریگەرییەکەیشی جیاواز بوو، بەهۆی هێرشەکەوە نۆ پێشمەرگەمان بریندار بوون و جەستەیان سووتاوە، هەشتیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن؛ چواریان تەندروستییان باش نییە".
لەبارەی بەکارهێنانی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشەکەدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پاک وتی "لە تەقەمەنی درۆنەکەدا مادەی فۆسفۆری سپی بەکارهێندراوە، ئێمە خۆمان لەوە دڵنیا بووینەتەوە، چونکە گڕە گەورەکەی، زۆریی پانتایی ئەو شوێنەی گڕی گرت و برینی بریندارەکان ئەوەی بۆ دووپاتکردووینەتەوە".
ئەدیب خالیدییان سەبارەت بە راپۆرتی پزیشکی بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانیان ئاشکرایکرد کە "لەگەڵ پزیشکان تاوتوێی ئەوە کراوە کە ئایا برینی بریندارەکان بەهۆی فۆسفۆری سپییەوەیە یان نا، بەڵام کاتی دەوێ و ئێمەش چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکین".
فسفۆری سپی بریتییە لە مادەیەکی کیمیایی و هەرکە بەر ئۆکسجینی هەوا دەکەوێ، لەخۆیەوە گڕ دەگرێ و تاوەکو بەتەواوی نەسووتێ، ئاگرەکەی ناکوژێتەوە
لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەکارهێنانی فسفۆری سپی لە بەرەکانی جەنگدا تەنیا بۆ "دروستکردنی دووکەڵ و رووناککردنەوە" رێگەپێدراوە، بەڵام بەکارهێنانی وەک چەک بۆسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون بە تاوانی جەنگ دادەنرێ.
بەرەبەیانی ١٩ی تەمووز، بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە نزیک کەمپی دارەشەکران بە دووری نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە شاری هەولێر بۆردوومان کرا. ".
رۆژی ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە گوندی زڕگوێزەڵە لە پارێزگای سلێمانی لە هێرشێکی درۆنی ئێراندا، ٩ پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی ئێران.